محل تبلیغات شما



ئەگەر ووتیان عاشقی چیت منیش دەڵێم: من عاشقی ئەسپێکی یاڵ درێژی تارماوی ڕەشم تا ئەرزی نێشتمانی سەرتاسەر پێببڕم من عاشقی گورگێکی چاونەترسی تەنیام لە گۆپکی بەرزە تەپان بە شاخ وداخ بەناڵەو خەم بلورێنێ، ئەوجا بە نووزەی شمشاڵی گەروی دڵی شۆفارە سەگان بهەژێنێ من عاشقی تانجیەکی پڵنگ ئاسا هەڵمەت بەرم بۆ نێچیری سمۆرە چاوزیتەڵە چڕنۆک تیژەکان بە بناری چاڵی چاڵەوان لەنگەر گرێ من عاشقی هەڵۆیەکی بەرزەفڕی چنگ چڕم بە مایلی عاسمانان بە ئاماژەی تیژی چاوان نێچیری ئەرز بلەرزێنێ

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین مطالب

آخرین ارسال ها

آخرین جستجو ها

پرسش مهر